|
قەندیل، كوردستانێكی چكۆڵە لە هەناوی
نیشتیماندا، جودا لەهەر زنجیرە چیایەكی دی تایبەتمەندی خۆی هەیە .
قەندیل پەناگەی هەمووان و ماڵی هەموو بێ ماڵەكانی نیشتمانە . قەندیل
لەوەرزی هاوینیشدا لووتكەو لاپاڵەكانی كەویە بەفری پێوەن . دۆڵ و
ڕووبارۆچكەكانی ڕەنووە بەفرەكان دایپۆشیون . قەندیلیەكان جوان و ناسكن
وەك جوانی سروشتەكەی بەهێزو سەخت و خۆڕاگرن هەروەك سەختی لووتكە
چیاكانی سادەو ساكارن لە ژیانی ڕۆژانەیاندا چۆنیان دەبینین بارگەو
بنەیان وا بەسەر پشتی هێسترەكانەوە، دواتریش لە نێو تەوێڵێكدا
دەگیرسێنەوە كە تەژیە لە سادەیی و بەئەمەكی و سینە فراوانی و میوان
نەوازی لە چەندین دیمەنی جۆراوجۆر لە بنارو سەر لووتكەو دۆڵەكانی
قەندیلدا ژیانی ڕاستەقینەی قەندیلیەكان وەك خۆی پیشان دەدەین كەلەوەرزی
بەهارو هاوین دا سەرقاڵی كارو كۆچن لەكاتی بەرەو ژووری ساڵانەیاندا
بەرەو لووتكەكانی قەندیل دەچن.
نەوزاد محەمەد |