هونەرمەندی فۆتۆگراف "پاڤیل بانکا"

1941

له‌ فۆتۆرافی جیهانییه‌وه‌

و. لیو

" پاڤێل بانكا " ساڵی 1941 لە شاری پراگ لە دایك بووە. " بانكا " خوێندنی زانكۆیی تەكنەلۆژیای ئەلكترۆنی لە پراگ تەواو كردووە، وەك فۆتۆگرافەرێكی سەربەخۆ دەستی بە وێنەگرتن كردووە ساڵی 1976. " بانكا " زۆر حەزی لە وێنەی پۆرترێت دەكرد، بەڵام زۆر گرنگی دەدا بە وێنەگرتنی شانۆیی، سەركەوتنێكی باشی بەدەست هێنا لە ووڵاتانی دیكە وەك كۆماری چیك تیایدا ناوزەنگی هێنا.
كۆمەڵێك لە وێنەكانی سەر شانۆیی " بانكا " بە پێی بنەمای نواندنی فۆتۆیی وەبەرهەمی هێنا، بەڵام لە لایەكی دیكەوە " بانكا " لە دیزانی وێنەكانیدا كاری سوریالی پێشكەش دەكرد، پەیوەندییەكانی "قەبارە" ی دەگۆڕی، و جەستەكانی وەك ژیانی وەستاو رێكدەخست، بە دووركەوتنەوە لە نارێكی و زێدەڕۆیی، لە پێكهاتەی وێنەكانیدا سادەیی و فەرمی پەیڕەو دەكرد.

ئەلفرێد ئیمانوێل فێردناند

(1927-1892)

"ئەلفرێد ئیمانوێل فێردناند" رۆژی 9 ی تشرینی یەكەم 1892 لە شاری "ستێتن" لە دایك بووە. كۆلیژی یاسای/زانكۆی ئۆكسفۆرد و  زانستە رامیارییەكان /  زانكۆی بەرلین  تەواوكردووە، دواتر لە ساڵانی 1914- 1918 ( جەنگی جیهانی یەكەم) خزمەتی سەربازی ئەنجام داوە. دوای تەواوكردنی خزمەتەكەی، دەستی كرد بە نووسینی بابەتی فۆتوگرافی بۆ گۆڤاری "ئەكشن" ، پاشان لەگەڵ  (USPD) كاری كردووە. سەرەڕای پەیوەندییەكانی لەگەڵ " كۆلن پرۆگرێسیڤ"،  " ماكس ئێرنست و هانس ئارپ" هاوڕێیەتی كردووە و گروپی هونەری بەناوی" كۆڵن دادا گروپ"یان  دامەزراندووە. ئەلفرێد ئیمانوێل نازناوی " تیۆدۆر باڕگێڵد" هەروها ناوی " زێنترۆدادا یان جێسایەس"ی بۆ خۆی هەڵبژاردووە. لەگەڵ گرووپی هونەری كۆڵن گۆڤاری " دەر ڤێنتیلەیتەر"ی دەركرد. دوای بەشداریكردنی لە پیشانگای " سەرەتای بەهاری دادا" لە شاری كۆڵن و پیشانگای دادای نێودەوڵەتی لە بەرلین، دوا تر گەڕایەوە بۆ تەواو كردنی خوێندن لەزانكۆدا، (باڕگێڵد) ئەلبومی بەناوی " وێنەی چیاكان" بڵاوكردووە،تێیدا رێكخستنی یەك لە زنجیرە وێنەكانی زۆر بە جوانی بەرجەستە كردبوو. باڕگێڵد لەبەرواری 18 ی ئابی 1927 لە " ئەلپس"ی فەرەنسی بە هۆی رووداوێك گیانی لەدەستدا.

 * ئێستا لە پراگ دەژی