|
Shinzo
Maeda یەكێكە لە
بەناوبانگترین و مەزنترین وێنەگرانی دیمەنی سروشتی لە دنیادا، ئەم
كەسایەتیە لە دایكبووی ساڵی (1922) ی شاری (تۆكیۆ)یە، بەر لەوەی دەست
بۆ ئامێری كامێرا ببات، زۆر شەیدای ڕەگەزو بابەتەكانی ناو سروشت بوو،
لە تەمەنی (33) ساڵیدا یەكەمین وێنەی سروشتی بەكامێرایەكی ئاسایی
تۆماركرد، ئیتر لێرەوە جوانی سروشت هانیدا دەست بۆ كاری فیلمێكی
دیكۆمێنتی بەرێت و بەناوی جوانی دیمەنە سروشتیەكانی ناو چیا، فیلمەكەی
دروست كرد، دوازدە ساڵ هەر بەم شێوازە خەریكی وێنەگرتنی سروشت بوو تا
لە دواییدا ستۆدیۆیەكی گەورەی بەناوی (نووسینگەی تانكای) بۆ فۆتۆ
دامەزراند، زۆربەی ساتەكانی لەوێ بەسەر دەبرد، تا ئەو ساتەش هیچ
مەشقێكی ئەكادیمی لەسەر فۆتۆ وەرنەگرتبوو كەچی بەهرەكەی زوو
دەناسرایەوە و سەرنجی كەسانی پڕۆفیشناڵی لە سەرتاسەری یاباندا بەلای
وێنەكانیدا ڕادەكێشا، فەلسەفەی هونەری وێنەگرتن بەلای ئەمەوە سادەو
ساكار بوو، بەردەوام دەیگووت (گەر تۆ خەیاڵت پەنهان بێ كامێرا خۆی
دەزانێ چی دەدۆزێتەوە) بەبێ ئەوەی هیچ كتێبێ لەسەر ئەم بابەتە
بخوێنێتەوە مۆرە پەنجەی خۆی بەسەر كارەكانەوە دیار بوو، ئەو قسەیەی كە
هەمیشە دووپاتی دەكردەوە زۆر پێویست بوو وەك ڕێنوێنی بۆ وێنەگرانی
سروشت بەمەرجێ وێنەگر سەرسام بێ بە سروشت و بەهرەی لێ وەرگرێت، سروشت
تەنیا مامۆستایەكە كە وانەكانی لەگەڵ وەرزەكان و شوێنەكاندا دەڵێتەوە،
زیاتر بایەخی ئەم لەدەوروبەری دەرگاكانی یابان دەسوڕانەوە، بگەیشتایە
هەر كوێیەك بە هزرێكی فراوان كاری دەكردو سەرنجەكانی بۆ وردەكاری و
دیمەنەكە دەگواستەوە، هەرچەند وای هەست دەكرد وێنەگر پێویستی بە
فەلسەفەو تێڕوانینە لە ژیاندا كە ئەمەش لەسەر كارەكەی ڕەنگدانەوەی
دەبێ، وێنەكانی (شنزۆی)یان بەراورد دەكرد بە شیعرەكانی (هایكۆ)ی شاعیر
.
ئەم
وێنەگرە لە سەرتاسەری یاباندا وێنەكانی ناوبانگیان هەیەو زۆر خەڵاتی
بەدەست هێناوە، بەبابەتی سەرەكی وێنەگری كۆمەڵایەتی لە یابان ناوبانگی
وەرگرتوە ولە ساڵی 1998 مردوە، لە دوای خۆی (46) كتێبی وێنەیی لە وڵاتی
خۆی بەچاپ گەیاندوە، ئێستا ئەكیرای كوڕی هەمان ستایلی باوكی گرتۆتەوە
بەر .
سەرچاوە : The
worlds photographer
Lands cape
- |