وێنەی رۆژنامەگەری  ئاماده‌کردنی: په‌روین خدر ئیبراهیم

وێنەگرانی فۆتۆ وێڵن بە دوای گرتەی باشدا، كاتێ دەچنە شوێنی ڕووداو گەر هاتوو مەبەستی خۆیان نەپێكن دوچاری نائومێدی دەبن ، دێڤد لیسۆن بەرێوەبەری هەواڵە لە دەزگای داڵاس لە ڕووی هونەرییەوە یاریدەدەری وێنەگرانی ڕۆژنامەنووسییە، هاوكات كاری ڤیدیۆیی بۆ دروستكردنی هەواڵ دەكات، لەم بارەیەوە شارەزایی زۆری لە وێنەی رۆژنامەیی هەیە و چەندین خەڵاتی پێ وەدەست هێناوە، لەوانە خەڵاتی (PULITZER)ی ساڵی (2004)، ئەم خەڵاتەی لە بەرانبەر ئەو وێنانە وەرگرت كە لە عێراق تۆماریكردبوون، وێنەكانی دەربڕی ئەو گرفت و ئازارانەن لە ساتەوەختی جەنگدا رووبەڕووی مرۆڤ دەبنەوە، ڕەخنەگران بەوە سەرزەنشتی دەكەن گوایە ئەم وێنەگرە وەك ئەوانی تر سنووری ژیانی تایبەتمەندی خەڵكی بەزاندووە و خەمەكانیان زیاتر دەكات، بەڵام دێڤد پێی وایە بە وێنە ئەو شتانە دەپارێزێ كە دزێون یان بەلای هەمووانەوە خۆشەویستن، چونكە تیژڕەوی و زۆربوونی ڕووداوەكان لە جیهاندا قورسایی زیاتری خستۆتە سەر شانی ڕۆژنامەكانی هەواڵ و تەنیا بە نووسین و داڕشتنەوە فریای گواستنەوەیان ناكەون، هەر بۆیە كامێرا دیجیتاڵییەكان زۆربەی كات بە وێنەی هەواڵەوە قوڵایی رووداوەكان دەگوازنەوەو بە دیاری دەخەن، بەمەش ئەو پاڵەپەستۆیەی بەسەر دەزگاكانی هەواڵەوەیە كەمتر دەبنەوەو كاریگەری زیاتریش بە وێنەكانەوە دروست دەبن ؛ ئەم دەیەوێ لەگەڵ تەكنیكی نوێ خۆی بگونجێنێ، تا بە وێنە ناوەڕۆكی دەوڵەمەندی هەواڵ و مەغزای زەمەنی ڕوودانیان بگەیەنێ، بەم تێگەیشتنەوە لە ساڵی (2005) بە دواوە، گرووپێكی تەكنیككاری هونەری لە خۆی كۆكردنەوەو بە ناوی ناوەندی داڵاس بۆ هەواڵی بەیانیان دەزگایەكی دامەزران، سایتەكەشیان بە ناوی (DALLAS MORNING NEWS . COM ) كە جگە لە وێنەی فۆتۆ بە كاری فۆتۆڤیدیۆیش هەڵدەستن و بەرهەمەكانیان سەرچاوەن بۆ زۆربەی ناوەندەكانی هەواڵ لە دنیادا، وێنە رۆژنامەگەرییەكانی دەزگای داڵاس ناسراون بەڕوونی و تێری لە ڕەنگەكانیان وگەورەیی لە قەبارەیان، لە ناوەندی ڕووداودا گرتەكانیان تۆماركردون، وێنەگرانی كورد یش لەهەمووان زیاتر پێویستیان بە دامەزرانی دەزگای وێنە هەواڵە لە شێوازی دەزگای داڵاسدا .
بۆ ئەم بابەتە سوود لەم سەرچاوەیە وەرگیراوە:  AMERICAN PHOTOMAGAZINE

هاوێنه‌یی

جه‌مال پێنجوێنی

هاوێنه‌یی

کامه‌ران نه‌جم